پرسه‌نامه‌ی فراكسیۆنی یه‌كێتی بۆ كۆچی دوایی قادر مامه‌ند

فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشمانیی كوردستان له‌په‌رله‌مانی كوردستان پرسه‌نامه‌یه‌ك ئاڕاسته‌ی خانه‌واده‌ی ھه‌ڤاڵ قادر مامه‌ند به‌كر (قادر ئاغا)، ئه‌ندامی خولی یه‌كه‌می په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كات.

ده‌قی پرسه‌نامه‌كه‌..
به‌ناوی خودای گه‌وره‌و میھره‌بان
به‌داخێكی گرانه‌وه‌ ھه‌واڵی كۆچی ناواده‌ی پێشمه‌رگه‌ی دلێرو گیان له‌سه‌ر ده‌ستی رۆژانی خه‌باتی شاخ و رۆڵه‌ی ماندوو نه‌ناسی خه‌باتی مه‌ده‌نی ھه‌ڤاڵ قادر مامه‌ند به‌كر (قادر ئاغا)، ئه‌ندامی خولی یه‌كه‌می په‌رله‌مانی كوردستانمان پێگه‌یشت. یادو یاده‌وه‌ری ھه‌ڤاڵ قادر له‌دڵ و دیدماندا به‌ به‌رزی و نه‌مری ده‌مێنێته‌وه‌.
 به‌م بۆنه‌ خه‌مناكه‌وه‌ سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاراسته‌ی خانه‌واده‌ سه‌ربه‌رزه‌كه‌ی ده‌كه‌ین و داواكارین له‌خودای په‌روه‌ردگار روحی ھه‌ڤاڵ قادر به‌ به‌ھه‌شتی به‌رینی خۆی شاد بكات.
دووباره‌ خه‌مناك و دڵ به‌ئازارین به‌كۆچی دوایی ھه‌ڤاڵ قادر و ته‌مه‌ننا ده‌كه‌ین ئه‌مه‌ دوا ناخۆشی بنه‌ماڵه‌ سه‌ربه‌رزه‌كه‌ی و كوردستان بێت.


فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشمانیی كوردستان
له‌په‌رله‌مانی كوردستان

2-7-2019


PUKmedia تایبه‌ت

 

 

2/7/2019 12:57:00