كۆسره‌ت ره‌سوڵ: میراوده‌لی له‌كاروانی خه‌باتدا جێده‌ستی دیاره
به‌هۆی كۆچی دوایی قادری مه‌مه‌ند ئاغای میراوده‌لی، كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی جێگری سكرتێری گشتی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، بروسكه‌ی ماته‌مینی ئاڕاسته‌ی كه‌سوكار و خانه‌واده‌كه‌ی ده‌كات، كه ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
به‌ڕێزان: خانه‌واده‌ی تێكۆشه‌ری كورد قادری مه‌مه‌ند ئاغای میراوده‌لی
به داخ و ئه‌سه‌فێكی زۆره‌وه هه‌واڵی كۆچی دوایی كاك قادری مه‌مه‌ند ئاغای میراوده‌لی، پێشمه‌رگه‌ی سه‌ره‌تاكانی شۆڕش و فه‌رمانده‌ی هه‌رێمی ١١ی پشده‌ر و فه‌رمانده‌ی تیپی ٦٨ی مامهندهم زانی، له ناخه‌وه نیگه‌ران و خه‌مبارو دڵگرانی كردم.
كاكه قادری مه‌مه‌ند ئاغا یه‌كێك بوو له پێشمه‌رگه و فه‌رمانده قاره‌مانه‌كانی هه‌ردوو شۆڕشی ئهیلوول و شۆڕشی نوێ و له‌كاروانی خه‌باتدا جێده‌ستی دیار بوو، له‌دوای ڕاپه‌ڕینیش ئه‌ندامی یه‌كه‌م خولی په‌رله‌مانی كوردستان بوو، له‌وێش ڕۆڵی خۆی هه‌بوو و درێژه‌ی به خه‌باتدا وه‌ك كه‌سایه‌تییه‌كی گه‌وره‌و گرنگی ناوچه‌كه.
كۆچی دوایی كاك قادری مه‌مه‌ند ئاغا هه‌موومانی دڵگران و نیگه‌ران كرد، هاوبه‌شی خه‌متانین، هیوادارم ئه‌مه دوا كۆست و ناخۆشی خۆتان و خانه‌واده تێكۆشه‌ره‌كه‌تان بێ، خوای گه‌وره سه‌بووری هه‌موو لایه‌ك بدات و كۆچكردوو به به‌هه‌شتی به‌رینی خۆی شاد بكات.
انا لله وانا الیه را‌جعون
كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی
جێگری سكرتێری گشتی
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان
PUKmedia تایبه‌ت
2/7/2019 12:54:00