یەكێتی ماڵئاوایی پێشمەرگەو فەرماندەیەكی دێرینی رادەگەیەنێت

مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان هەواڵی ماڵئاوایی یەكجارەكی پێشمەرگەو تێكۆشەرو فەرماندەی دێرین قادری مەمەند ئاغای راگەیاند.

لە راگەیەنراوێكیدا مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگەیاند: لەم بۆنە خەمناكەدا، بەناوی هەڤاڵانی مەكتەبی سیاسیەوە پرسەو سەرەخۆشی ئاراستەی كەسوكارو بنەماڵە تێكۆشەرەكەیان و هاوڕێ و هاوسەنگەرانی دەكەین و هاوبەشی خەمی هەموولایەكین.

دەشڵێت: خوالێخۆشبوو قادری مەمەند ئاغا تێكۆشەرو فەرماندەیەكی خۆنەویست و دڵسۆزو پشوودرێژی كوردایەتی ویەكێتی بوو، كە  لەژیانی پڕ سەروەرییدا درێغی نەكرد لەخەبات بۆ ڕزگاری و سەرفرازی گەلی كوردستان. 

مەكتەبی سیاسی راشیگەیاند: ناو و سەوەرییەكانی بۆ هەمیشە لە ویژدانی دڵسۆزانی گەلەكەماندا بەزیندوویی دەمێنێتەوە. رۆحی شاد و هیوادارین ئەمە دواناخۆشی كەسوكارو بنەماڵە تێكۆشەرەكەیان بێت. 

PUKmedia 

89-8-.jpg

1/7/2019 23:12:00