ماسته‌رپلان

ماسته‌رپلان

× ئێمه‌ زۆر زۆر رقمان له‌ درۆیه‌، ئه‌گه‌ر خۆمان نه‌یكه‌ین.
× ئه‌مشه‌و مێشووله‌ حه‌شرێكى پێ كردم حه‌زم ئه‌كرد بۆق بومایه‌.
× گوێم له‌ ته‌ڵاقێكى نه‌شكاو بوو ئه‌ڵێ كه‌لار و جه‌هه‌نم یه‌ك ماسته‌رپلانیان هه‌یه‌.
× ئه‌م وڵاته‌ پڕه‌ له‌ جگه‌ره‌ى باریك و موشكیله‌ى ئه‌ستوور.
× ئه‌ڵێن حكومه‌ت شعورى هه‌بووه‌ به‌س رشتوویه‌تى به‌ خۆیدا.
× مۆبایل ئه‌وه‌ى خۆشه‌ ئه‌توانى له‌پڕ دایبخه‌یته‌وه‌ به‌سه‌ر زه‌لامه‌كه‌دا و بڵێ ى وه‌حده‌م پێ نه‌ما.
× وه‌زعه‌كه‌ ئه‌وه‌نده‌ ناخۆشه‌ زه‌كه‌ریاى رازییش لێ ى رازى نى یه‌.
× له‌ حیزبدا خه‌بات موهیم نى یه‌ و له‌ تاقیكردنه‌وه‌ى به‌كالۆریشدا كوردى.
× ئینسان هه‌تا پیرتر بێت زیاتر حه‌زى له‌ شۆربایه‌.
× خۆزگه‌ ژیانیش وه‌كو ته‌سجیلى كاسێت دوگمه‌ى ئیجێكتى هه‌بوایه‌.
× ئه‌گزیما له‌ شه‌ڕى راگه‌یاندن ئه‌چێ زوو زوو سه‌ر هه‌ڵئه‌داته‌وه‌.
× پڕ به‌دڵ حه‌ز ئه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ بێ بۆ ئه‌وه‌ى نه‌چم.

1/7/2019 13:58:00