یه‌كێتی و پارتی كۆده‌بنه‌وه‌

وه‌فدی یه‌كێتی و پارتی، به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن له‌باره‌ی پێكهێنانی حكومه‌ت و تاوتوێكردنی پرسی كه‌ركوك له‌سلێمانی كۆده‌بنه‌وه‌.

له‌وباره‌یه‌وه‌ سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 1-7-2019، وه‌فدی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان، له‌باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی له‌ سلێمانی كۆده‌بنه‌وه‌.

وتیشی: له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆ له‌باره‌ی دۆخی هه‌رێم و پێكهێنانی حكومه‌ت و پرسی كه‌ركوك ده‌كرێت.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ هه‌فته‌ی رابردووش، وه‌فدی یه‌كێتی و پارتی له‌سه‌ر پێكهێنانی حكومه‌ت و پرسی كه‌ركوك كۆبوونه‌وه‌ و كۆبوونه‌وه‌كان بۆ پێكهێنانی حكومه‌تیش له‌كاتێكدایه‌ كه‌ ماوه‌ی یاسایی پێكهێنانی حكومه‌ت چه‌ند رۆژێكی ماوه‌.

PUKmedia ژینه‌ر محه‌مه‌د

1/7/2019 10:03:00