نه‌مسا.. یادی دامه‌زراندنی یه‌كێتی به‌رز راگیرا

ئه‌مڕۆ رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ 30-6-2019 له‌ وڵاتی نه‌مسا ئه‌ندامانی كه‌رتی لینز - كۆمیته‌ی نه‌مسا یادی دامه‌زراندنی یه‌ كێتیی نیشتمانیی كوردستانیان به‌رز راگرت.

یادی 44 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌ وڵاتی نه‌مسا شاری لینز به‌رزو پیرۆز ڕاگیرا .

له‌شاری لینزی نه‌مسا به‌بۆنه‌ی 44 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان سه‌یرانه‌ ئاھه‌نگێك بۆ ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی به‌ڕێوه‌چوو ، ژماره‌یه‌ك له‌ئه‌ندامانی كه‌رته‌كه‌ و ژماره‌یه‌ك له‌ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی كۆمیته‌ به‌شداری یاده‌كه‌یان كرد.

به‌رزو پیرۆز بێت یاده‌ مه‌زنه‌كه‌


PUKmedia كۆمیته‌ی ڕێكخستنی نه‌مسا

30/6/2019 21:09:00