یەكێتی و پارتی كۆدەبنەوە

وەفدی یەكێتی و پارتی لەسلێمانی كۆدەبنەوەو پێكهێنانی حكومەت و پرسی كەركوك تاووتوێ دەكەن. 

سەرچاوەیەكی باڵا لەیەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە PUKmediaی راگەیاند: بڕیارە سبەینێ 1ی تەموزی 2019، وەفدی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان لەسلێمانی كۆببنەوە.

سەرچاوەكە راشیگەیاند: لەكۆبوونەوەكەدا گفتوگۆ لەبارەی دۆخی هەرێم و پێكهێنانی حكومەت و پرسی كەركوك دەكرێت.

هەفتەی رابردووش وەفدی یەكێتی و پارتی لەسەر پێكهێنانی حكومەت و پرسی كەركوك كۆبوونەوە.

كۆبوونەوەكان بۆ پێكهێنانی حكومەت لەكاتێكدایە كە ماوەی یاسایی پێكهێنانی حكومەت چەند رۆژێكی ماوەو ئەمڕۆش پەرلەمانی كوردستان ماوەی یاسادانانی خۆی بۆ 15 رۆژی دیكە درێژكردەوە كە مەبەست لێی ئەنجامدانی كۆبوونەوەی پەرلەمان دەبێت بۆ متمانەدان بەكابینەی نوێی حكومەت.

PUKmedia تایبەت  

30/6/2019 17:50:00