فراكسیۆنی یه‌كێتی كێشه‌ی خوێندكارانی زانكۆی كه‌ركوك چاره‌سه‌رده‌كات

فراكسیۆنی یه‌كێتی بۆ چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌ی زانكۆكانی هه‌رێم و كه‌ركوك سه‌ردانی وه‌زیری خوێندنی باڵا ده‌كه‌ن.

له‌و باره‌یه‌وه‌ ته‌ها حه‌مه‌د ئه‌مین ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌فراكسیۆنی یه‌كێتی به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: بۆ جیاوازی نێوان زانكۆكانی هه‌رێم و زانكۆكانی دیكه‌ی عیراق ئه‌مڕۆ فراكسیۆنه‌كه‌مان سه‌ردانی د. قوسه‌ییه‌ سوهه‌یل وه‌زیری خوێندنی باڵای عیراقمان كرد.

وتیشی: ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌مان بریتی بوو له‌چارسه‌ركردنی كێشه‌ی زانكۆی كه‌ركوك، كه‌ خوێندكارانی كورد وه‌ك ساڵانی رابردوو به‌ زمانی كوردی وه‌ڵامیان داوه‌ته‌وه‌، به‌ڵام ئه‌و مامۆستایانه‌ی كه‌ پشكنین بۆ ده‌فته‌ری ئیتمتیحانه‌كان ده‌كه‌ن عه‌ره‌ب، بۆیه‌ به‌ڵێنی پێداین كه‌ مامۆستا كورده‌كان به‌و ئه‌ركه‌ هه‌ڵسن.


PUKmedia تایبه‌ت

 

30/6/2019 13:31:00