كێ قه‌پاته؟
كێ قه‌پاته؟
په‌ڕله‌مانتارى به‌غدا
نه‌جه‌فى له مه‌شهه‌دا
مێردى كچه‌كه‌ى ڤاندام
تكریتیى وه‌ختى سه‌دام
ره‌فیق مه‌كته‌بى كابرا
زیره‌ك له فیزیا و جه‌برا
بادینى له گۆڕانا
ئیعلامى له قه‌یرانا
بزنسمانى سیاسى
كه‌پر له كونهماسى
ئه‌وى بێ قه‌ول و وه‌عده
گۆرانیبێژى گه‌عده
مهتعهمى دیلیڤه‌رى
كۆنه‌جاش و سه‌رسه‌رى
قاچاخچى نه‌وت و تلیاك
خائین و خوێڕى و ناپاك
سه‌هۆڵفرۆش له به‌سره
قورئانخوێنى ئه‌م عه‌سره
سعودیه و ئیسرائیل
دكتۆرى پێست و ته‌جمیل
سكرتێر و حیمایه
وه‌ستاى درۆ و دیعایه
خوشكه‌زاى پوور و خاڵه
ئه‌ندامى بنه‌ماڵه
30/6/2019 12:37:00