‎كۆسره‌ت ڕه‌سول عه‌لی پێشوازی له‌ ئه‌ندامانی ناوه‌ندی ده‌ره‌وه‌ ده‌كات

‎نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 29-6-2017  له‌ شاری سلێمانی كۆسره‌ت ڕه‌سول عه‌لی جێگری سكرتێری گشتی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان پێشوازی كرد له‌ ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان.

‎له‌ دیداره‌كه‌دا كه‌ هه‌ریه‌ك له‌ سیروان كوێخا نه‌جم لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی چه‌مچه‌ماڵ و پۆڵا شه‌هید سیروان تاڵه‌بانی لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی به‌غدا ئاماده‌ی بوون، گفتوگۆكرا له‌باره‌ی دۆخی كوردستان و عێراق و ڕۆڵی یه‌كێتی له‌ ڕووداوه‌كان.


‎كۆسره‌ت ڕه‌سول عه‌لی كورته‌یه‌كی له‌باره‌ی دۆخی كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه‌ بۆ ناوه‌ندی ده‌ره‌وه‌ خسته‌ڕوو و هاوكات دید و تێڕوانینی فه‌رمی یه‌كێتی بۆ ئاماده‌بووان خسته‌ڕوو و دووپاتی كرده‌وه‌ كه‌ یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان هێزێكی سه‌ره‌كی و كاریگه‌ری كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه‌یه‌.


‎له‌ درێژه‌ی وته‌كانیدا جێگری سكرتێری گشتی ڕێنمایی پێویستی خسته‌ڕوو بۆ چۆنیه‌تی زیاتر بره‌ودان به‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی و كاریگه‌رتربوونی ئۆرگانه‌كانی یه‌كێتی له‌ ده‌ره‌وه‌و خزمه‌تكردنی كوردانی تاراوگه‌.


‎له‌ كۆتایی دیداره‌كه‌دا گفتوكۆی هه‌مه‌لایه‌نه‌ له‌باره‌ی پرسه‌كان كراو هه‌ڤاڵان دیدو بۆچوونی خۆیان خسته‌ڕوو.


PUKmedia   تایبه‌ت 

29/6/2019 15:45:00