ئاسۆس عه‌لی سه‌ره‌خۆشی له‌ ڕه‌فعه‌ت عه‌بدوڵڵا ده‌كات

به‌بۆنه‌ی كۆچی قودره‌ت سوڵتان دایكی ڕه‌فعه‌ت عه‌بدوڵڵا ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و لێپرسراوی مه‌كته‌بی ڕێكخستن ، ئاسۆس عه‌لی لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی شه‌شی سۆرانی(ی.ن.ك) سه‌ره‌خۆشی له‌بنه‌ماڵه‌ی ڕه‌فعه‌ت عه‌بدوڵڵا ده‌كات.

ده‌قی پرسه‌نامه‌كه‌

بۆ برای به‌ڕێزم كاك ڕه‌فعه‌ت عه‌بدولڵا

ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و لێپرسراوی مه‌كته‌بی ڕێكخستن، به‌داخێكی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی كۆچی دوایی خاتوونی تێكۆشه‌ر( قودره‌ت سوڵتان) دایكی به‌رێزتانم  پێ گه‌یشت. به‌م بۆنه‌ خه‌مناكه‌وه‌ به‌ناوی خۆم و گشت هه‌ڤاڵانم له‌ مه‌ڵبه‌ندی شه‌شی سۆرانی یه‌كێتی نێشتمانی كوردستان پرسه‌ و سه‌رخۆشی خۆمان ئاڕاسته‌ی به‌رێزتان و ته‌واوی خانه‌واده به‌رێزه‌كه‌یان ده‌كه‌م،خاتوو(قودره‌ت) یه‌كێك بوو له‌و ژنه‌ سه‌ربه‌رزانه‌ی له‌ژیانیدا كه‌ دوو كه‌سی گه‌وره‌ی خانه‌واده‌كه‌ی پێشكه‌شی خاك و نیشتمان كرد ئه‌وانیش شه‌هید (عبدالله حمه‌ره‌ش)ی هاوژینی و شه‌هید (حاكم شه‌وكه‌تی ) كوڕی بوو  هاوبه‌شی غه‌متانم له‌خواداواكارین سه‌بوری بنه‌ماڵه‌كه‌تان بدات و كۆچ كردووجێگه‌ی به‌هه‌شتی به‌رین بێت

  ئـاسـۆس عـه‌لـی 
 لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی شه‌شی سۆرانی(ی.ن.ك)


PUKmedia

28/6/2019 21:45:00