36 ساڵه‌ ئازار بۆ 17 شه‌هیده‌كه‌ى قڕگه‌ ده‌چێژین

36 ساڵ بەسەر شەهیدكردنی 17 شەهیدەكەی قڕگەدا تێپەڕ دەبێت.
لە شەوی 28 لە سەر 29 ی مانگی حوزەیرانی ساڵی 1983 پۆلێك پێشمەرگە كە لەنێو دوو ئوتومبیلی جۆری تراكتۆردابوون لە گوندی قڕگە كە دەكەوێتە لای بناری گۆیژە لە باكوری خۆرهەڵاتی سلێمانی، لە دوای گەڕانەوەیان لە چالاكییەكی كەم وێنەدا لە شاری  سلێمانی بەو هۆیەوە 17 كەس بە دەستی ڕەشی ڕژێمی ڕووخاوی بەعس شەهید بوون،تەنها سێ 3 پێشمەگە توانیان خۆیان دەرباز كەن، هاوكات تەنها یەك پیشمەرگە بە ناوی (عومەرە سوور) بە دیلی دەستگیركرا، خۆشبەختانە ئەویش لە مفاوەزاتی ساڵی 1984 ئازاد دەبێت وبە قارەمانی لە زیندان دێتە دەرەوە .
لەو رۆژەدا  بڵاو بوونەوەی هەواڵی شەهید بوونی  پیشمەرگەی شۆڕشی نوێ لە گوندی قڕگە، بوو بە پرسەیەكی نهێنی لەنێو هەموو ماڵێكی شاردا، كە تاكوئێستا خاوەن ئەزمونەكانی پێشین بە داستانێكی مەزن باسی لێوە دەكەن، بۆیە لەم یادەدا هاوخەمی و سەرەخۆشی خۆمان بۆ كەسوكاری سەربەرزی شەهیدان دەنێرین و هیوادارین ساڵیادی خوێنی ئاڵی شەهیدانی قڕگە ببێت بە وانەیەك لە نێو پرۆگرامەكانی پەروەردەو فێركردن شوێنی بۆ بكرێتەوە.
ناوی شەهیدەكانی قڕگە :


1- ئاراس مەحمود عەزیز
2- ئاگرین شێخ نوری
3- تەها عبدوڵڵا محەمەد ناسراو بەمام تەها
4- غەفور عبدالكریم ئەمین
5- عمر رەشید مستەفا
6- رەحیم عوسمان
7- ئامانج عبدوڵڵا محەمەد ناسراوبە ئایار
8- محەمەد كریم ساڵح ناسراو بە حەمە سور
9- كاروان غەریب شاه محەمەد
10- ئازاد رەشید عارف
11- نەوزاد محەمەد تاهیر
12- عیسا غەفور محەمەد
13- بەكر نەسرەدین عزیز
14- سالارفەتحوڵڵا گوڵ محەمەد
15- محەمەد ئیبراهیم ئەمین ناسراو بە شێخ محەمەد
16-  ئەبوبكر رەحمان حسن
17- محەمەد عەبدورەحمان ئەحمەد


 ئەدیب لەتیف محەمەد

بەڕێوەبەری گشتی بەڕێوەبەرایەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوانی سلێمانی


PUKmedia

28/6/2019 11:17:00