به‌ قۆچه‌قانى

به‌ قۆچه‌قانى

× من سه‌رى رۆسته‌م بووم ئه‌و رێزى له‌ قنگى ئه‌سفه‌ندیار ده‌گرت.
× سه‌لكى سیریش بیت كێشه‌ نى یه‌، ئه‌وان هه‌موویان قنچكى پیازن.
× له‌ ئێواره‌وه‌ ده‌رمه‌كه‌وه‌ خۆتۆ مانگه‌شه‌و نیت.
× له‌ژێر خاكیشدا نین و سه‌ریشمان بێ رزقه‌.
× هه‌تا ئێواره‌ به‌ بوكێ بڵێ ى ئیستیفاده‌ى نى یه‌، خه‌سوو هه‌ر خه‌ریكى ته‌ماشاكردنى حه‌ڵقه‌كه‌یه‌.
× ئه‌و ده‌سته‌ ماندووه‌ین كه‌ هه‌رگیز ناچینه‌ سه‌ر سكى تێر.
× به‌ سه‌ر و هه‌یكه‌لى تێ مه‌كه‌وه‌، له‌و سه‌گه‌ خوێڕیتره‌ كه‌ ئه‌گه‌ر له‌ قه‌سابخانه‌ نه‌مرێ عه‌مرى به‌ زایه‌ ئه‌چێ.
× ته‌ئریخه‌كه‌مان گۆمێكه‌ هه‌زار تڕى مه‌غدوورى تێدایه‌.
× كه‌ركوكیان كردووه‌ به‌و ئه‌ندامى زاووزێیه‌ى كه‌ ئه‌یانه‌وێ به‌ قۆچه‌قانى پاسى بكه‌ن.
× ئه‌گه‌ر نه‌مدیایه‌ حكومه‌ته‌كه‌ى ئه‌مردم له‌ حه‌سره‌ت كۆنگره‌كه‌ى.

26/6/2019 13:59:00