یه‌كێتی و پارتی كۆده‌بنه‌وه‌

به‌شی كۆتایی پرۆسه‌ی جێبه‌جێكردنی ڕێككه‌وتنی نێوان یه‌كێتی و پارتی ئه‌مڕۆ به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

له‌وباره‌یه‌وه‌ له‌تیف شێخ عومه‌ر وته‌بێژی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان تایبه‌ت به‌PUKmedia ی ڕایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ وه‌فدی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان له‌هه‌ولێر كۆده‌بنه‌وه‌.

سه‌باره‌ت به‌ ته‌وه‌ری كۆبوونه‌وه‌كه‌ش وتی: به‌شی كۆتایی پرۆسه‌ی جێبه‌جێكردنی ڕێككه‌وتنه‌كانی نێوان یه‌كێتی و پارتی ده‌بێت.

PUKmedia تایبه‌ت   

26/6/2019 10:14:00