سه‌رۆك كۆمار به‌سه‌ردانێكی ره‌سمی به‌ره‌و به‌ریتانیا به‌رێكه‌وت

سه‌رۆك كۆماری عیراق گه‌شته‌كه‌ی به‌ره‌و شانشینی یه‌كگرتووی به‌ریتانیا ده‌ستپێكرد.

د. به‌رھه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆماری عیراق ئه‌مڕۆ 25-6-2019، گه‌شته‌كه‌ی به‌ره‌و شانشینی یه‌كگرتووی به‌ریتانیا ده‌ستپێكرد، كه‌ چه‌ند رۆژێك ده‌خایه‌نێت.

وا بڕیاره‌ سه‌رۆك به‌رھه‌م دیدارو كۆبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ھه‌ریه‌ك له‌ شاژنی به‌ریتانیاو سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی گشتی به‌ریتانیاو گه‌وره‌ به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته‌ ئه‌نجامبدات.

PUKmedia

25/6/2019 15:47:00