نوێنه‌ران چه‌ند پڕۆژه‌ یاسایه‌ك تاوتوێده‌كات

ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق كۆبووه‌و چه‌ند پڕۆژه‌ یاسایه‌ك تاوتوێده‌كات.

سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق ئه‌مڕۆ 25-6-2019، به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق به‌ سه‌رۆكایه‌تی محه‌مه‌د حه‌لبوسی سه‌رۆكی نوێنه‌ران، دانیشتنی ئاسایی خۆی بۆ تاوتوێكردنی چه‌ند پڕۆژه‌ یاسایه‌ك ده‌ستپێكرد.

 پێشتریش حه‌سه‌ن ئاڵی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: به‌ پێی به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنه‌كه‌، ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌نگ له‌سه‌ر چه‌ند پڕۆژه‌ یاسایه‌ك ده‌دات و گفتوگۆش له‌سه‌ر چه‌ند پڕۆژه‌ یاسایه‌ك ده‌كرێت كه‌ بۆ ئه‌م قۆناغه‌ گرنگی تایبه‌تی خۆی هه‌یه‌.

 ئاڵی ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، بڕیاره‌ له‌ دانیشتنه‌كه‌ی نوێنه‌ران ده‌نگ له‌سه‌ر پێشنیاری یاسای گه‌ڕانه‌وه‌ی كارمه‌ندانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ و به‌رگری بدرێت بۆ خزمه‌تی كاری وه‌زیفی، هه‌روه‌ها ده‌نگ له‌سه‌ر هه‌مواری یه‌كه‌می پڕۆژه‌ یاسای ده‌ستگرتن به‌سه‌ر موڵك و ماڵی به‌رپرسانی رژێمی به‌عسی رووخاو.

PUKmedia تایبه‌ت   

25/6/2019 15:10:00