وێنە..ئیداره‌ی چه‌مچه‌ماڵ سێهه‌می هه‌رێم خه‌ڵات ده‌كه‌ن

ئیداره‌ی قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ ئه‌مڕۆ خوێندكار زه‌ینه‌ب وه‌هاب خوێدكاری به‌شی وێژه‌یی پۆلی 12ی بنه‌ڕه‌تیان خه‌ڵاتكرد.


راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ بڵاویكردوه‌ته‌وه‌:" ئه‌مڕۆ 25-6-2019  ڕه‌مك ڕه‌مه‌زان    قائیمقامی چه‌مچه‌ماڵ به‌ هاوڕێیه‌تی به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی شۆڕش و به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی چه‌مچه‌ماڵ و به‌ڕێوه‌به‌ری ئاماده‌یی شۆڕش ، سه‌ردانی ماڵی خوێندكار ( زه‌ینه‌ب وه‌هاب) خوێندكاری سه‌ركه‌وتوویان كرد كه‌ توانی له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێم  له‌به‌شی وێژه‌یی  12ی بنه‌ڕه‌تی، پله‌ی سێ یه‌م به‌ده‌ست بهێنێت و یه‌كه‌می پارێزگای سلێمانی بێت".


رونیشكراوه‌ته‌وه‌:"قائیمقامی چه‌مچه‌ماڵ وێڕای ده‌ستخۆشی بۆ خویندكاری ناوبرا و مامۆستایانی ئاماده‌یی شۆڕش هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواست له‌ قۆناغه‌كانی داهاتودا ، هاوكات ڕێزلێنان و دیاری تایبه‌تی پێ به‌خشی". 


هه‌ر ئه‌مڕۆ په‌روه‌رده‌ی چه‌مچه‌ماڵ ڕێزلێنانی به‌خشیه‌ ئه‌و خوێندكاره‌.


PUKmedia  راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ

25/6/2019 13:53:00