55 هه‌زار داعش له‌عیراق و سوریادان

كۆمیسیاری باڵای مافه‌كانی مرۆڤ له‌نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان ئاشكرایكردوه‌، 55 هه‌زار داعش و خێزانی ئه‌و تیرۆرستانه‌ له‌ناو خاكی عیراق و سوریادان.

میشێل باشیله‌، كۆمیسیاری باڵای مافه‌كانی مرۆڤ له‌نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی مافه‌كانی مرۆڤ، له‌ جنێف، رایگه‌یاندوه‌:" 55 هه‌زار تیرۆرستی داعش به‌ ژن و مناڵ  له‌ئۆردوگاكانی عیراق و سوریادان، ده‌بێت دادگای بكرێن یان زیندانی یان ئازاد بكرێن".

رونیشكردوه‌ته‌وه‌:" ئه‌گه‌ر بڕیاره‌ له‌و دوو  ووڵاته‌ دادگای نه‌كرێن، ئه‌وه‌ ده‌بێت ئه‌و تیرۆرستانه‌ی سه‌ربه‌ هه‌ر وڵاتێكن به‌پێی یاسایی نێوده‌وڵه‌تی وڵاتان وه‌ریان بگرنه‌وه‌و دادگاییان بكرێن".

ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌:"له‌ناو ئه‌و 55 هه‌زار داعشه‌دا، 20 هه‌زار منداڵ هه‌ن كه‌له‌كاتی شه‌ڕو دروستبوونی داعشدا له‌دایك بوون".


PUKmedia ئاژانسه‌كان

 

25/6/2019 13:27:00