به‌تۆمه‌تی دزیكردن مێرد منداڵێك ده‌ستگیرده‌كرێت

له‌شاری كه‌لار و له‌ناو یه‌كێك له‌مزگه‌وته‌كان مێردمنداڵێكی ته‌مه‌ن 12 ساڵان به‌تۆمه‌تی دزینی پایسكلی یه‌كێك له‌نوێژ خوێنه‌كانی دزیوه‌.


له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا، پۆلیسی گه‌رمیان ئاشكرایكردوه‌:" دوای سكاڵای مجه‌وری مزگه‌وتی ( عومر ابن خه‌تاب ) له‌قه‌زای كه‌لار له‌ڕووداوی دزیكردنی پاسكیلی یه‌كێك له‌نوێژخوێنانی مزگه‌وته‌كه‌".


رونیشكراوه‌ته‌وه‌:" به‌شی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوانی گه‌رمیانه‌ ده‌ستی به‌لێكۆڵینه‌وه‌كرد توانیان له‌ڕێگه‌ی كامێرای چاودێریه‌وه‌ تۆمه‌تبار كه‌ مێردمنداڵێكه‌و ته‌مه‌نی 12 ساڵه‌ ده‌ستگیربكه‌ن".


جه‌ختیشكراوه‌ته‌وه‌:" له‌ئێستادا به‌بڕیاری دادوه‌رو به‌پێی ماده‌ی 443ڕاگیراوه‌و لێكۆڵینه‌وه‌ له‌گه‌ڵیدا به‌رده‌وامه‌".


PUKmedia راگه‌یاندنی پۆلیسی گه‌رمیان 

25/6/2019 13:16:00