تویته‌ر تایبه‌تمه‌ندییه‌ك لاده‌بات

تویته‌ر تایبه‌تمه‌ندێتی شوێنی جوگرافی لاده‌بات
كۆمپانیای تویته‌ر به‌ بیانووی به‌كارنه‌هێنانی تایبه‌تمه‌ندی شوێنی جوگرافی ئه‌و تایبه‌تمه‌ندێتیه‌ی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ردا لابرد .

كۆمپانیای تویته‌ر له‌سه‌ر پێگه‌ی فه‌رمی خۆی له‌ تویتێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌ كه‌ به‌شێكی زۆری به‌كارهێنه‌رانی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر تایبه‌تمه‌ندی دیاریكردنی شوێنی جوگرافی له‌گه‌ڵ تویته‌كانیاندا به‌كارناهێنن.

كۆمپانیاكه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌ به‌ڵام له‌كاتی دانانی وێنه‌دا ئه‌و تایبه‌تمه‌ندیه‌ هێشتا به‌رده‌سته‌.

ئه‌وه‌شی خستۆته‌ ڕوو كه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی ئاره‌زوو ده‌كه‌ن له‌كاتی تویتكردندا شوێنی جوگرافیان ده‌ستنیشان بكه‌ن ده‌توان ئه‌پی ده‌ره‌كی تایبه‌ت به‌كاربهێنن وه‌ك  (Yelp,FourSquare)

به‌كارهێنانی شوێنی جوگرافی بۆ به‌كارهێنه‌ران كارێكی ئاساییه‌ به‌ڵام توێژه‌ران له‌ بواره‌ جیاجیاكاندا سوودی لێده‌بینن ئه‌وه‌یش وه‌ك ڕووداوه‌كانی داگیركردنی واڵ ستریت له‌ ساڵی 2011 و ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی به‌ڕازیل له‌ ساڵی 2013 دا.

PUKmedia له‌ كوردسات نیوزه‌وه‌

24/6/2019 18:32:00