چلەی ماتەمینی هونەرمەند عەلی توانا بەڕێوەدەچێت

لە شاری سلێمانی چلەی ماتەمینمی بۆ هونەرمەندی ناسراوی کورد عەلی توانا سازدەکرێت.

ئێوارەی ئەمڕۆ لە مەراسیمێکدا لە  هۆڵی تەوار لە شاری سلێمانی بە ئامادەبونی هونەرمەندان و هونەردۆستان و کەسوکار و هاوڕێیانی کۆچکردوو چلەی ماتەمینی بۆ هونەرمەند عەلی توانا سازدەکرێت.

هونەرمەندە لە ساڵی 2016وە توشی نەخۆشی دەبێت و دوای ململانێیەکی زۆر لەگەڵ نەخۆشییەکەی لە رۆژی 22 ی 5 ی 2019 کۆچی دوایی دەکات.

لە ساڵی1943 لە گەڕەكی سابونكەرانی شاری سلێمانی لەدایكبووە،بەشداری چەندین كاری هونەری كردووە و چەندین چیرۆك و شانۆنامەی نوسیوە.

PUKmedia تایبەت

24/6/2019 17:17:00