به‌لاى چه‌پدا

به‌لاى چه‌پدا

مامۆستا: كه‌رێتى كه‌ى ده‌ست پێ ئه‌كات؟
ته‌له‌به‌: ئه‌و كاته‌ى پێت وابێ ئه‌م مه‌سئوله‌ له‌وانى تر ناچێ.
***
ئه‌م: وه‌ڵـڵاهى غه‌دره‌ پێ ى ئه‌ڵێن رابوردوو.
ئه‌و: بۆچى غه‌دره‌؟
ئه‌م: چونكه‌ ده‌ساڵى تریش هه‌ر هه‌یه‌.
***
ئه‌حمه‌د: چیته‌؟! ئه‌ڵێ ى به‌م وه‌زعه‌ رازیى نیت؟
مه‌حمود: قوربان من پێ ى رازییم.. ئه‌و به‌ من رازیى نى یه‌.
***
دایك: ئه‌له‌و ئازاد گیان نیوه‌ڕۆ پێش ئه‌وه‌ى سه‌یاره‌كه‌ ده‌ربكه‌ى...
ئه‌ولاد: ئێ؟!
دایك: كوشنه‌كه‌ زۆر گه‌رمه‌ عیلاجێكى بكه‌.
ئه‌ولاد: به‌چى عیلاجى بكه‌م دایه‌؟
دایك: دایبى هه‌ڵگره‌.
***
رۆژنامه‌نووس: رۆژى باوك دیارییت پێشكه‌ش كرد؟
هاووڵاتى: به‌ڵێ.. چه‌پكێ گوڵم پێشكه‌شى حكومه‌ت كرد.
رۆژنامه‌نووس: حكومه‌ت بۆ؟!!
هاووڵاتى: چونكه‌ دایكى هه‌موومانى..........
***
نه‌خۆش: دكتۆر گیان چۆن زه‌عیف ببم؟
نه‌خۆش: ئه‌وه‌نده‌ تێ مه‌تڕێنه‌.
***
ره‌عییه‌ت: قوربان هه‌تا كه‌ى له‌م دۆزه‌خه‌دا بین؟
مه‌سئول: باوكى من، هه‌تا رادێن.
***
یه‌كه‌م: ئه‌و هه‌موو شیعره‌ جوانه‌ ئه‌نووسیت كه‌چى نازانم بۆچى مه‌شهور نیت؟
دووه‌م: به‌چى مه‌شهور بم عه‌زیزم؟ خۆ من هین نیم.
یه‌كه‌م: چى نیت؟
دووه‌م: مایه‌سیرییه‌كه‌ى خالید عه‌تییه‌.
***
هاوڕێ: ئه‌م حیزبه‌ى ئێمه‌ زۆر له‌ غه‌ساله‌ى جل شۆردن ئه‌چێ.
هه‌ڤاڵ: حه‌زى له‌ پاكسازى یه‌؟
هاوڕێ: نا.. موده‌تێ به‌لاى راستدا ئه‌خولێته‌وه‌، موده‌تێ به‌لاى چه‌پدا.

24/6/2019 14:15:00