خاتوو شاناز رۆڵی هێزی ژنانی یه‌كێتی به‌رزده‌نڕخێنێت

خاتوو شاناز برایم ئه‌حمه‌د، دوای به‌ستنی پله‌ نوێیه‌كه‌ی عه‌مید ناهیده‌ ئه‌حمه‌د ره‌شید له‌هێزه‌كانی پشتیوانی دووی هێزه‌كانی حه‌فتا، ڕۆڵی هێزی سه‌ربازی ژنانی كوردستان و به‌تایبه‌ت هێزی ژنانی یه‌كێتیی له‌پاراستنی خاكی هه‌رێمی كوردستان به‌رزنرخاند.

ئه‌مڕۆ 22-6-2019 خاتوو شاناز برایم ئه‌حمه‌د، پێشوازیكرد له‌ژماره‌یه‌ك فه‌رمانده‌ و پێشمه‌رگه‌ و كادری ژنی نێو ریزه‌كانی هێزی ژنانی سه‌ر به‌هێزه‌كانی پشتیوانی دوو، تێیدا پیرۆزبایی له‌ ناهیده‌ ئه‌حمه‌د ره‌شید كرد به‌بۆنه‌ی به‌رزكردنه‌وه‌ی پله‌كه‌ی له‌ عه‌قیده‌وه‌ بۆ عه‌مید .

لای خۆیه‌وه‌، عه‌مید ناهیده‌ سوپاسگوزاری خۆی ده‌ربڕی و باسیله‌وه‌شكرد كه‌دوای به‌رزكردنه‌وه‌ی پله‌كه‌ی بڕیاریداوه‌ كه‌ له‌لایه‌ن خاتوو شانازه‌وه‌ بۆی ببه‌سترێت.

له‌به‌رامبه‌ریشدا خاتوو شاناز برایم ئه‌حمه‌د دوای ده‌ربڕینی خۆشحاڵی بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی پله‌كه‌ی و به‌ره‌وپێشچونی توانای ژنان له‌بواری سه‌ربازیدا، پله‌ نوێیه‌كه‌ی بۆ به‌ست، هاوكات ڕۆڵی هێزی سه‌ربازی ژنانی كوردستان و به‌تایبه‌ت هێزی ژنانی یه‌كێتیشی له‌ پاراستنی خاكی هه‌رێمی كوردستان به‌رزنرخاند و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه‌ بۆ پاراستنی خاكی پیرۆزی كوردستان ئێوه‌ قاره‌مانانه‌ له‌سه‌نگه‌ره‌كاندا هاوشانی براكانتان ده‌جه‌نگان و له‌و پێناوه‌دا شه‌هیدیشتاندا.


PUKmedia تایبه‌ت

22/6/2019 21:25:00