خولێك له‌پێناو هه‌لی كار بۆ ژنانی بازیان ده‌كرێته‌وه‌

رۆژی سێ شه‌ممه‌ 17/6/2019 خولێكی راھێنان (كوافیر) ئارایشتگای بۆ 150 ژنی سنوری بازیان كرایه‌وه‌.

به‌ مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه‌و ره‌خساندنی ھه‌لی كار بۆ ژنانی سنوری بازیان، حه‌سه‌ن ئاڵی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عیراق له‌ فراكسیۆنی یه‌كێتی، خولێكی راھێنان (كوافیر) ئارایشتگای بۆ 150 ژنی سنوره‌كه‌ كرده‌وه‌.

خوله‌كه‌ كه‌له‌لایه‌ن كارگه‌ی چیمه‌نتۆی بازیانه‌وه‌ بودجه‌ی بۆ دابینكرابوو، به‌ھاوكاری رێكخراوی گه‌شه‌پێدانی ئابووری كوردستان (KEDO) ئه‌نجام ده‌درێت، به‌مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه‌و ره‌خساندنی ھه‌لی كار بۆ ژنانی سنوری بازیان.


PUKmedia تایبه‌ت

1.jpg

22/6/2019 19:39:00