شیعری كوردیی له‌ ئه‌مستردام به‌ڕێوه‌ده‌چێت

به‌به‌شداری سێ شاعیری كورد، دیداری شیعری كوردی له‌ ئه‌مستردام به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

بڕیاره‌ رۆژی چوارشه‌ممه‌ 26-06-2019، به‌سه‌رپه‌رشتی به‌هار موفتی، دیداری شیعری كوردی له‌ ئه‌مستردام به‌ڕێوه‌بچێت، كه‌ هه‌رسێ شاعیری كورد ئاواز سامان، له‌تیف عومه‌ر و شوان عوسمان به‌شداری تێدا ده‌كه‌ن.

له‌ كۆتایی دیداركه‌شدا دیاری تایبه‌تی نووسه‌ر و رۆمانووسی كورد مامۆستا حسێن عارف پێشكه‌ش ده‌كرێت، له‌م ناونیشانه‌ی خواره‌وه‌:

Adres: Buurthuis de meevaart, Balistraat 48a,  1094 JN Amsterdam

PUKmedia تایبه‌ت

22/6/2019 13:57:00