داوای ھاوتاكردنی مووچه‌ی پێشمه‌رگه‌ ده‌كرێت

پڕۆژه‌یاسایه‌ك بۆ زیادكردن و ھاوتاكردنی مووچه‌ی ھێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌، پێشكه‌ش سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان ده‌كرێت.

عوسمان سێده‌ری ئه‌ندامی لیژنه‌ی پێشمه‌رگه‌ له‌ په‌رله‌مانی كوردستان راگه‌یاند: بۆ باشتركردنی ژیان و گوزه‌رانی ھێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ و زیادكردنی مووچه‌كانیان، بۆ ئه‌وه‌ی ھاوتای مووچه‌ی ھێزه‌كانی ناوخۆ بكرێت، پڕۆژه‌یاسایه‌كیان ئاماده‌ كردووه‌.

وتیشی: لیژنه‌ی پێشمه‌رگه‌ پڕۆژه‌یاساكه‌ راده‌ستی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی بخرێته‌ كارنامه‌ی كۆبوونه‌وه‌كان و خوێندنه‌وه‌ی بۆ بكرێت و دادكۆكیش له‌ پڕۆژه‌كه‌ ده‌كه‌ن تا ئه‌نجامێكیان ده‌ستده‌كه‌وێت.


PUKmedia كوردسات نیوز

22/6/2019 12:44:00