مه‌كته‌بی ڕێكخستن سه‌ره‌خۆشی له‌بنه‌ماڵه‌ی سه‌ركرده‌ جه‌بار فه‌رمان ده‌كات

بۆ كۆچی دوایی ره‌وه‌ند جه‌بار فه‌رمان مه‌كته‌بی ڕێكخستنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان پرسه‌نامه‌یه‌ك ئاڕاسته‌ی بنه‌ماڵه‌ی سه‌ركرده‌ی كۆچكردوو جه‌بار فه‌رمان ده‌كات كه‌ ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی: 

خاتووسه‌بیحه‌هاوسه‌ری سه‌ركرده‌ی نه‌مر كاك جبار فرمان

خاتوو بڵێسه‌

خانه‌واده‌ و بنه‌ماڵه‌ی جوانه‌مه‌رگ

له‌ناخه‌وه‌ دڵگرانین و هاوبه‌شی خه‌مو په‌ژاره‌تانین و پرسه‌ وسه‌ره‌خۆشی لێپرسراوی مه‌كته‌ب وته‌واوی هه‌ڤاڵانی مه‌كته‌بی ڕێكخستن تان پێ ڕاده‌گه‌یه‌نین بۆ له‌ده‌ستدانی كاكه‌ ڕه‌وه‌ندی جوانه‌مه‌رگ كوڕه‌تاقانه‌ و خۆشه‌ویسته‌ كه‌ی كاك جبارفرمانی سه‌ركرده‌، چونكه‌ كاكه‌ ڕه‌وه‌ند هێشتا زۆری مابوو بۆ ژیان كاتی ماڵئاوایی یه‌كجاره‌كی نه‌بوو، كاكه‌ ڕه‌وه‌ند له‌بنه‌ماڵه‌یه‌كی تێكۆشه‌ر و شۆڕشگێڕبووه‌ چاوی گه‌شی له‌ سه‌رده‌می پێشمه‌رگایه‌تی ده‌ربه‌ده‌ریدا هه‌ڵهێناوه‌ و هه‌ر له‌ مناڵیه‌وه‌ به‌ بیری كۆردایه‌تی جۆشدار بوو بۆیه‌ ئه‌م كۆچه‌ ناواده‌یه‌ جارێكی تر برینی دایكه‌ تێكۆشه‌ر و خوشكه‌كانی خاوه‌ن براتاقانه‌كه‌یان وخانه‌واده‌و هه‌موومانی زیندووكرده‌وه‌ و ئازارێكی زۆری به‌دڵی هه‌موومانداكرد. بۆیه‌ ئومێد ده‌كه‌ین دواكۆستی بنه‌ماڵه‌ و خانه‌واده‌ و هه‌موومان بێت و ئارامی وسه‌بوریش به‌دایك و خوشك و خانه‌واده‌ تێكۆشه‌ره‌كه‌یان و ئێمه‌ش بدات ڕۆحی كاكه‌ ڕه‌وه‌ندی هێمن وسه‌لار و جوانه‌مه‌رگیش به‌به‌هه‌شتی به‌رین شادبكات .
 
مه‌كته‌بی ڕێكخستنی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان


PUKmedia

20/6/2019 20:29:00