هەڵەبجە.. دادگایكردنی تۆمەتبارانی چەكی كیمیایی دوادەخرێت

لەهەڵەبجە دادگاییكردنی كۆمپانیا بیانیەكان بەتۆمەتی فرۆشتنی چەكی كیمیایی بە رژێمی بەعس بۆ 21ی ئاب دواخرا.

بەئامادەبوونی پارێزەرانی كەیسی هەڵەبجەو ژمارەیەك لە سكاڵاكاران لە كۆمپانیا و بازرگانە بیانیەكان، چوارهەمین دانیشتنی دادگا تایبەت بەدادگاییكردنی كۆمپانیاو بازارگانە بیانی و ناخۆییەكان كە لەڕابردودا چەكی كیمیاییان بەڕژێمی بەعس فرۆشتووە بەڕێوەچوو، بەڵام بەهۆی وەڵامنەداوەنەوە نوسراوی رەسمی دادگای هەڵەبجە بۆ ئەنجومەنی دادوەریی هەرێم، دانیشتنەكە بۆ 21ی مانگی ئاب دواخرا.

ئەیاد كاكەیی پارێزەری كەیسی هەڵەبجە لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: لەكۆی داوالێكراوان، تەنیا پارێزەری ساڵح محەمەد مەهدی مەجید لە دادگا ئامادە بوو.

وتیشی: دادوەری دادگای بەرایی هەڵەبجە لەمانگی 12 نوسراوێكی كردووە ئەنجومەنی دادوەری لەبارەی ئەوەی ئایا عیراق پرۆتۆكۆلی هەیە لەگەڵ ئەو وڵاتانەی ئێمە سكاڵامان لەسەر كۆمپانیاكانیان تۆماركردووە.

رونیشیكردەوە:هەموو بەڵگەكانمان ئامادەیەو ئامادەكاری باشكراوە، بەڵام وەك دەزانرێت رێوشوێنەكانی دادگا بەو شێوەیەیە كە پێویستە سەرجەم رێكارەكان بەشێوەیەكی یاسایی بكرێن.

PUKmedia كوردسات 

586.jpg

19/6/2019 19:21:00