بروسكه‌ی ماته‌مینی شۆڕش ئیسماعیل بۆ كۆچی دوایی ره‌وه‌ند جه‌بار فه‌رمان

شۆڕش ئیسماعیل ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی (ی.ن.ك) بۆ كۆچی دوایی ره‌وه‌ند جه‌بار فه‌رمان بروسكه‌یه‌كی ماته‌مینی ئاڕاسته‌ی بنه‌ماڵه‌ تێكۆشه‌ره‌كه‌یان ده‌كات.

ده‌قی بروسكه‌كه‌..
خوشكی گه‌وره‌و به‌ڕێزمان خاتوو (سه‌بیحه‌)، بنه‌ماڵه‌ی تێكۆشه‌ری سه‌ركرده‌ی نه‌مر كاك (جه‌بار فه‌رمان).
هه‌واڵی پڕناسۆری كۆچی ناوه‌ختی كاكه‌ (ڕه‌وه‌ند)، كوڕی سه‌ركرده‌ی تێكۆشه‌رو قاره‌مانی گه‌له‌كه‌مان و یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانمان (جه‌بار فه‌رمان) م بیست، ئه‌م هه‌واڵه‌ له‌ناخه‌وه‌ دڵگران و خه‌مباری كردم.
هاوبه‌شی خه‌م و په‌ژاره‌تانم، سه‌ره‌خۆشی له‌ خۆمان و ئێوه‌ی به‌ڕێز ده‌كه‌ین ، خودای گه‌وره‌ ئارامی و سه‌بووریش به‌ هه‌موولایه‌ك مان ببه‌خشێت  و ڕۆحی كاكه‌ ڕه‌وه‌ندیش بۆ هه‌میشه‌ شادبكات.


‎انا لله‌ انا الیه‌ راجعون


شۆڕش ئیسماعیل
ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی (ی.ن.ك)

PUKmedia تایبه‌ت

 

19/6/2019 16:59:00