شیرى به‌رى دایكیان

شیرى به‌رى دایكیان

× ئاهـ كه‌ ناخۆشه‌ ئه‌م چاوه‌ڕوانى یه‌ به‌گم. به‌ڕاستى عه‌زابه‌.
ـ یه‌عنى ئه‌شكه‌نجه‌یه‌؟
× به‌ڵێ یه‌كێكه‌ له‌و ئه‌شكه‌نجانه‌ى كه‌ مافى مرۆڤیش عه‌قڵى پێ نه‌شكاوه‌ قه‌ده‌غه‌ى بكات.
ـ له‌ كوێ قه‌ده‌غه‌ى بكه‌ن بێ عه‌قڵ؟ له‌ ریزى نانه‌وخانه‌؟ له‌ سه‌ره‌ى مه‌عاش؟ له‌ نۆره‌ى عه‌مه‌لیاتدا؟ له‌كوێ؟؟.. شته‌كه‌ یه‌ك و دوان و سه‌د و هه‌زار نى یه‌.
× مه‌وزوعه‌كه‌م لێ مه‌ئاڵۆزكێنه‌ ئوستازى گه‌وره‌.. چاوه‌ڕوانیى دروستكردنى حكومه‌ت ئه‌ڵێم.
ـ ئینجا تۆ ئیشت به‌ حكومه‌ت چى یه‌ نه‌گبه‌ت؟َ سه‌لكى سیریت یان قنچكى پیاز؟
× هیچیان نیم قوربان. به‌س هه‌ر بۆ پۆز حه‌ز ئه‌كه‌م.
ـ ده‌گ پێ نه‌گه‌ى رۆڵه‌.. تۆش پۆزت هه‌یه‌؟!
× ئه‌ى بۆ نه‌مبێ گه‌وره‌م.. چیم له‌ جاده‌ى پۆزه‌كه‌ كه‌متره‌!!
ـ چیت كه‌متره‌؟!.. سه‌یاره‌ى ئاخر مۆدێل.
× كه‌ خوا نه‌یدا خه‌تاى من چى یه‌ قوربان؟
ـ وانى یه‌. ئه‌گه‌ر تۆش له‌ مناڵى یه‌وه‌ وه‌كو ئه‌و ملیۆنێرانه‌ى ئێستا پاره‌ت كۆبكردایه‌ته‌وه‌ ئه‌بووى به‌ ساحێبى سه‌یاره‌ى ئاخر مۆدێل.
× قوربان قه‌ت باوه‌ڕ مه‌كه‌ ئه‌وه‌ به‌ پاره‌ى حه‌ڵاڵ كڕیبێتیان.
ـ ناماقووڵت كرد.. پاره‌كه‌ى ئه‌وان له‌ شیرى به‌رى دایكیان حه‌ڵاڵتره‌.
× راست ئه‌كه‌ى حه‌ڵاڵه‌. وه‌كو دیسكۆكه‌ى سعودیه‌.

19/6/2019 14:29:00