غه‌ڵه‌ته‌كانى جاران

غه‌ڵه‌ته‌كانى جاران

× بێ ئه‌قڵى ئه‌وه‌یه‌ تۆم لام بیت و من سه‌یرى رووداو بكه‌م.
× زۆر بێ مه‌عنایه‌ كابرا به‌ (شه‌كره‌) مردبێ كه‌چى له‌ ته‌عزێكه‌یدا له‌ماڵه‌وه‌ پاقلاوه‌ دابنێن.
× ئه‌ردۆغان زۆر مه‌به‌ستێتى ئاسایشى نه‌ته‌وایه‌تیمان تێك بدات به‌ڵام هه‌رچه‌ند ئه‌كات نه‌ته‌وه‌یه‌ك نابینێ.
× یه‌كێتى راپه‌ڕینى دروست كرد و راپه‌ڕینیش پارتى.
× ئێستا تێ ئه‌گه‌م غه‌ڵه‌ته‌كانى جارانم چه‌ند راست بوون.
× خزمه‌تگوزارى له‌ سلێمانیدا وه‌ك به‌رگى نۆیه‌مى (رشته‌ى مروارى) وایه‌، وجودى نى یه‌.
× حكومه‌ت وه‌ك ئه‌و خوله‌یه‌ى لێ هاتووه‌ كه‌ ته‌نیا هه‌ر دایكى پێ ى ئه‌ڵێ مه‌حموود.
× موهیم سنگ و به‌رۆكه‌، سومعه‌ به‌ پاره‌ دروست ئه‌بێ.
× خه‌ڵك خاڵى لاوازى هه‌یه‌ ئێمه‌ سه‌ركرده‌.
× ئینسان دواى مردنى بۆگه‌ن ئه‌كات، به‌عزه‌ مه‌سئولێك پێش مردنیان.

18/6/2019 15:45:00