كۆمیته‌ی ئه‌سینا كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجامدا

ئه‌مڕۆ 16-6-2019، كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی كۆمیته‌ی رێكخستنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، به‌ساتێك بێده‌نگی بۆ گیانی پاكی شه‌هیدان ده‌ستیپێكرد، دواتر ره‌وا حه‌مه‌ لێپرسراوی كۆمیته‌ی رێكخستنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان رووناكی خسته‌سه‌ر دواین په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی ناوخۆو ناوچه‌كه‌و جیهان..

هه‌ر یه‌كێتی داینه‌مۆو پێشه‌نگی كوردایه‌تییه‌

٭له‌باره‌ی هه‌موو پرسه‌ گرنگ و ژیارییه‌كان گفتوگۆكرا، پرسیاری ئه‌وه‌ی كه‌ ئاخۆ ئێمه‌ی كورد له‌كوێی هاوكێشه‌ سیاسییه‌كه‌داین له‌ناوچه‌كه‌دا، له‌و رووه‌وه‌ ئاماژه‌ی بۆ نه‌رمی نواندنه‌كانی یه‌كێتی كرد له‌پڕۆسه‌ی سیاسیی كوردستاندا، ئه‌ویش ته‌نیا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی یه‌كێتیی خۆی به‌خاوه‌نی راسته‌قینه‌ی ده‌ستكه‌وته‌كان ده‌زانێت و داینه‌مۆی خستنه‌گه‌ڕی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌، چونكه‌ مه‌علومه‌، بێ ی.ن.ك حكومه‌تی هه‌رێم ته‌نیا هی ناوچه‌یه‌كی دیاریكراودبێت، بۆیه‌ له‌پێناو یه‌كخستنی تواناكان و یه‌كێتیی نێوان (ی.ن.ك) و یه‌كێتی هێزو لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان و یه‌كێتی نێوان كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان، هه‌نگاو گه‌لێكی وه‌های نا، كه‌ هه‌مووی به‌ویست و خواستی یه‌كێتی نییه‌، به‌ڵام به‌توانای له‌بن نه‌هاتووی كادیران و هه‌ڤاڵان و سه‌ركرایه‌تی هه‌موو تواناكانمان بخه‌ینه‌گه‌ڕ بۆ به‌دیهاتنی ئامانجه‌ به‌رزه‌كانی كوردایه‌تی و خزمه‌تكردنی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان، به‌تایبه‌تی خزمه‌تكردنی كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان، هه‌روه‌ها جه‌ختیكرده‌وه‌ له‌به‌زوویی به‌ستنی كۆنگره‌، چونكه‌ ته‌نیا كۆنگره‌ له‌و چه‌قبه‌ستووییه‌ی ئێستا ده‌ربازیده‌كات..

گه‌شه‌پێدانی رێكخستنه‌كان

٭پرسێكی گرنگی تری كۆبوونه‌وه‌كه‌ چۆێتی كاركردن بوو بۆ گه‌شه‌پێدانی رێكخستنه‌كانمان له‌یۆنان، بۆئه‌وه‌ش داوای له‌هه‌ڤاڵان كرد به‌جۆش و خرۆشی زیاتره‌وه‌ كاربكه‌ن بۆ گه‌شه‌پێدانی زیاتری رێكخستنه‌كان، هه‌ڤاڵانی رێكخستن كاربكه‌ن و خزمه‌تكردنی كوردستانیان بكه‌نه‌بنه‌مای كاره‌كانی داهاتوویان، چونكه‌ رێكخستن خۆی له‌خۆیدا ئه‌ركی سه‌خت و به‌رپڕسیارێتییه‌ له‌به‌رامبه‌ر گۆڕانكارییه‌كاندا، هه‌روه‌ها هه‌موو تواناكانی هه‌ڤاڵان ته‌رخانبكرێت بۆ یه‌كخستنی كوردستانیانی خۆشه‌ویست، داواشی له‌هه‌ڤاڵانكرد تابكرێ سنووری كارو چالاكییان فراوانبكرێت، هه‌روه‌ها جه‌ختیی له‌وه‌كرده‌وه‌ كار به‌سیستمی پاداشت و لێپرسینه‌وه‌و سزا بكرێت...

به‌پرسیاری هه‌ڤاڵان و خستنه‌ڕووی باری سه‌رنج و دیدو تێڕوانینه‌كانیان، كۆتایی به‌كۆبوونه‌وه‌كه‌ هات.

PUKmedia شۆڕش حه‌مید/ ئه‌سینا

16/6/2019 20:21:00