دیسكۆ

دیسكۆ

ـ له‌به‌رچى نه‌قڵى بكه‌م؟
× به‌كه‌ڵك نایه‌ قوربان.
ـ ئاخر چى كردووه‌؟ دره‌نگ دێت بۆ ده‌وام؟ زوو ئه‌ڕواته‌وه‌؟
× نه‌خێر مه‌سه‌له‌كه‌ ئه‌وه‌ نى یه‌، به‌ڵام نه‌قڵى بكه‌ باشتره‌.
ـ ئاخر له‌سه‌ر چى؟
× چونكه‌ شتى وا له‌به‌ر ئه‌كات فرۆید بیبینێ ئه‌ڵێ خوشكم نه‌ختێ خۆت داپۆشه‌.
***

ـ ئه‌زانى كه‌رێتى بۆچى خۆشه‌؟
× بۆچى؟
ـ نازانیت كه‌ كه‌ریت.
***

ـ به‌كه‌ڵكى تۆ نایه‌ت كوڕم.. دوایى ژیانت لێ ئه‌كات به‌ ژه‌هرى مار.
× هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ى مكیاج زۆر ئه‌كات؟!
ـ ئا.. ئه‌زانى بۆ؟.. چونكه‌ یه‌كێ له‌ رووخسارى خۆى رازیى نه‌بێ چۆن له‌ تۆ رازیى ئه‌بێ؟!
***

ـ ئێستا له‌ دووریشه‌وه‌ خۆش نى یه‌.
× ده‌نگى ده‌هۆڵ؟
ـ هه‌ر ئه‌و نا... هیچ شتێك.
***

ـ بۆچى وا بێ تاقه‌تى؟
× چونكه‌ پاش ئه‌و هه‌موو ساڵه‌ كه‌چى پشتى تێ كردووم.
ـ پێت ناخۆشه‌ پشتى تێ كردوویت؟
× ئه‌رێ وه‌ڵـڵا وه‌خته‌ شه‌ق به‌رم.
ـ بۆچى؟
× چونكه‌ هه‌تیوباز نیم.
***

ـ قوربان ئێمه‌ هیچ عیلاقه‌یه‌كمان به‌ خورماوه‌ هه‌یه‌؟
× بڕواناكه‌م.. نه‌خێر.
ـ ئه‌ى بۆچى دنیا ئه‌وه‌نده‌ گه‌رمه‌؟!
***

ـ پیاو هیچ موشكیله‌ى نى یه‌ هه‌ڤاڵ گیان... قوڕبه‌سه‌رییه‌كه‌ هه‌ر بۆ ئافره‌ته‌.
× بۆچى؟
ـ چونكه‌ هه‌تا بۆتۆكس نه‌كات نایكه‌ن به‌ هیچ.
***

ـ ئه‌وه‌ بۆچى سه‌ر بائه‌ده‌یت؟
× سه‌رم له‌كارى خوا سوڕئه‌مێنێ!
ـ چى بووه‌؟
× جا چى نه‌بووه‌؟ دیسكۆ گه‌یشته‌ سعودییه‌ش!!

16/6/2019 14:32:00