ئه‌گه‌ر ئه‌مرى حیزب بێ

ئه‌گه‌ر ئه‌مرى حیزب بێ

ـ ئه‌رێ رۆڵه‌ تۆ تاكه‌ى واز له‌م فیعله‌ قۆڕه‌ ناهێنى!!.. سویچى سه‌یاره‌ چۆن گوێچكه‌ى پێ پاك ئه‌كرێته‌وه‌؟
× نابێ؟
ـ نه‌خێر نابێ.. ئه‌و سویچه‌ ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ دروست كراوه‌ ئوتومبێلى پێ بخرێته‌ ئیش و هیچى تر.
× عه‌فوم كه‌ به‌گم به‌خوا شه‌رت نى یه‌ وابێ.
ـ شه‌رت نى یه‌ چۆن بێ؟
× شه‌رت نى یه‌ هه‌ر شتێك دروست كرا هه‌ر بۆ ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌بێ كه‌ بۆى دروست كراوه‌. مه‌سه‌له‌ن تۆ ته‌ماشاى هۆرینى سه‌یاره‌ بكه‌، ئه‌وه‌ڵجار بۆچى دروست كرا؟
ـ بۆ ئه‌وه‌ى رێبوار و سه‌یاره‌ى ترى پێ ئاگادار بكه‌نه‌وه‌.
× ره‌حمه‌ت له‌دینت.. ئه‌ى ئێستا بۆ چى به‌كار دێ؟.. سایه‌قه‌كان جنێوى به‌ یه‌كتر پێ ئه‌ده‌ن!
ـ ئه‌ى سه‌لكه‌ زۆڵ.. ئه‌زانم بۆچى ئه‌م مه‌وزوعه‌ت كرده‌وه‌.. ئه‌ته‌وێ گڕ گڕ گڕ گڕ بیبه‌یته‌وه‌ سه‌ر سیاسه‌ت.
× نه‌ به‌ چاوى ئه‌ولادم.
ـ با با.. سوێند مه‌خۆ.. ئه‌ته‌وێ بڵێ ى فڵانه‌ حیزبیش وه‌ختى خۆى بۆ ئه‌وه‌ دروست كرا كه‌ڵه‌گا نه‌هێڵێ كه‌چى ئێستا خۆى دواى كه‌ڵه‌گا كه‌وتووه‌.
× وه‌ڵـڵاهى ئه‌گه‌ر مه‌خسه‌دم ئه‌وه‌ بووبێ ره‌ببى مه‌خسه‌دم به‌ بڕین چێ.. ئه‌وه‌ قسه‌ى خۆته‌ و ئه‌ته‌وێ به‌ ده‌مى منه‌وه‌ بیكه‌ى.. ئه‌سڵه‌ن من هه‌ر حه‌زم له‌ سیاسه‌ت نى یه‌.
ـ ئه‌ى حه‌زت له‌ چى یه‌؟
× حه‌زم له‌وه‌یه‌ له‌ هۆڵ و ئه‌مانه‌دا بچمه‌ دواوه‌ دابنیشم و ته‌ماشاى مۆبایلى كابراى به‌رده‌مم بكه‌م.
ـ جا ئه‌وه‌ عه‌یب نى یه‌ رۆڵه‌؟!
× ئه‌گه‌ر ئه‌مرى حیزب بێ نه‌خێر.

15/6/2019 10:37:00