قه‌ڵای هه‌ولێر له‌فێستیڤاڵێكی ئه‌ڵمانیدا

له‌چوارچێوه‌ی فێستیڤاڵی وه‌رزی هاوینه‌ی كلتوری شاری لودڤیكس هاڤنی ئه‌ڵمانیادا قه‌ڵای هه‌ولێر له‌زوومی كامێرای هاوڕێی ڕۆژنامه‌نوس "یوسف مه‌نتك"ه‌وه‌ ده‌بێته‌ جێی سه‌رنجی میوانه‌ ئه‌ڵمانی و بیانیه‌كان و مێژووی شارستانی قه‌ڵای هه‌ولێر له‌ماوه‌ی ڕۆژانی 15 تا  29ی حوزه‌یرانی 2019 له‌ڤێستیڤاڵه‌كه‌دا نمایش ده‌كرێت..پێشانگاكه‌ ر رۆژی شه‌ممه‌ ده‌كات و هه‌مانكات"یوسف مه‌نتك"ی ڕۆژنامه‌نووس ئه‌ندامی پارتی سه‌وزه‌كانی ئه‌لمَانیا سیمینارێك له‌سه‌ر دیرۆكی قه‌ڵای هه‌ولێر پێشكه‌ش ده‌كات.

قه‌ڵای هه‌ولێر ساڵی 2014 له‌لایه‌ن ڕێكخراوی یونسكۆوه‌ وه‌ك شوێنه‌وارێكی جیهانی به‌ره‌سمی ناسێندراوه‌..به‌شداری له‌م فێستیڤاڵه‌و سیمیناره‌كه‌ی ڕۆژی شه‌ممه‌ی15 ی حوزه‌یران بۆ هه‌مووانه‌و كراوه‌یه‌ له‌م ئه‌درێسه‌ی خواره‌وه‌:

AdRem Jugendtheater
Ludwigstr.51
67059 Ludwigshafen
فێستیڤاڵه‌كه‌ ڕۆژانه‌ له‌ سه‌عات 12ی پاشنیوه‌ڕۆ بۆ  18 ی ئێواره‌ به‌رده‌وام ده‌بێت.

PUKmedia شه‌هاب عوسمان/ ئه‌ڵمانیا

 

87444 (3).jpg

87444 (1).jpg

87444 (2).jpg

13/6/2019 17:55:00