دهۆك.. ته‌قه‌ له‌خوێندنگه‌یه‌ك ده‌كرێت

له‌لایه‌ن دوو چه‌كداره‌وه‌ كه‌جلی سه‌ربازییان له‌به‌ردابووه‌ ته‌قه‌ له‌خوێندنگه‌یه‌ك له‌دهۆك ده‌كرێت و خوێندكارێك بریندار ده‌كرێت.

په‌یامنێرمان له‌دهۆك راگه‌یاند، كه‌مێك پێش ئێستا له‌لایه‌ن دوو چه‌كداره‌وه‌ كه‌جلی سه‌ربازییان له‌به‌ردابووه‌ ته‌قه‌ له‌خوێندنگه‌ی ماردین كراوه‌و به‌وهۆیه‌شه‌وه‌ خوێندكارێك برینداربوو.

په‌یامنێرمان راشیگه‌یاند: ئه‌و خوێندنگه‌یه‌ تاقیكردنه‌وه‌ی كۆتایی وه‌رزی ساڵی تێدابووه‌و به‌پێی زانیارییه‌كان ئه‌و چه‌كدارانه‌ش بۆ كوشتنی ئه‌و خوێندكاره‌ هاتبوون كه‌ برینداریان كردوه‌.

دوای رووداوه‌كه‌ش پۆلیسی دهۆك گه‌یشتوونه‌ته‌ شوێنی رووداوه‌كه‌، به‌ڵام چه‌كداره‌كان هه‌ڵهاتوون و ده‌ستگیر نه‌كراون، هه‌روه‌ها برینداره‌كه‌ش گواستراوه‌ته‌وه‌ بۆ نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتن.


PUKmedia د. س / دهۆك

 

 

 

13/6/2019 13:09:00