سەرۆك وەزیرانی نوێ بۆ پێكهێنانی حكومەت راسپێردرا

سەرۆكی هەرێمی كوردستان سەرۆك وەزیرانی نوێی هەرێمی بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێ راسپارد.

ئەمڕۆ 12ی حوزەیرانی 2019، نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان مەسرور بارزانی سەرۆك وەزیرانی بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێ راسپارد.

دوای راسپاردنیشی بۆ پێكهێنانی حكومەت، مەسرور بارزانی لە راگەیەنراوێكدا دەڵێت: هەوڵدەدەم بەهاوكاریی هەموو ئەو لایەنانەی بڕیاڕی بەشدارییان لەكابینەی نوێداوە، لەوادەی دیاریكراودا پێكهاتەی كابینەی نۆیەم بخەمە بەردەم پەرلەمانی كوردستان

دوای ئەوەی نێچیرڤان بارزانی رۆژی 10ی حوەزیران وەك سەرۆكی هەرێمی كوردستان سوێندنی یاسایی خوارد، دوێنێ لەكۆبوونەوەی پەرلەمانی كوردستاندا بەزۆرینەی دەنگ كاندیدی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێ كە مەسرور بارزانیە پەسەندكرا.

ئەمڕۆش نێچیرڤان بارزانی سەرۆك هەرێم بەمەرسومێكی هەرێمی رایسپارد بۆ پێكهێنانی حكومەت كە دەبێت لەماوەی مانگێكدا پێكهاتەی كابینەكەی پێشكەشی پەرلەمان بكات و متمانەیان پێبدرێت.

PUKmedia تایبەت 

 

 

 

12/6/2019 14:48:00