تێكۆشەرێكی باكوور لە زینداندا شەهید دەكرێت

سەعات 10:30 بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە 12-6-2019 بە ئامادەی ژمارەیەك نووسەر و ڕۆژنامەنووس كۆڕی بڵاوكردنەوەی پاشكۆی شەهید نەجۆ تێكۆشەری سنوورنەناس لە ساڵۆنی كوردستانی نوێ لە مەكتەبی ڕاگەیاندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بەڕێوەچوو.

لەكۆڕەكەدا ساڵح بێچار ئامادەكاری پاشكۆكە بە وردی باسی لە ئازادیەتی و تێكۆشانی شەهید نەجمەدین بیوك كایا ناسراو بە شەهید نەجۆ كرد و كۆمەڵێك وێنە و دیكۆمێنتاری خستەڕوو و ئاماژەی بەوەشدا كە كات و ڕۆژی هەندێك لە وێنەكان بۆ یەكەمجارە ڕووندەكرێنەوە.

پاشان ئامادەبوان ڕاوبۆچوونی خۆیان لەسەر شەهید نەجۆ و پاشكۆكە دەربڕی.

شەهید نەجمەدین بیوك كایا ساڵی 1943 لە گوندی كەرەهان لە قەزای سوێرگی سەر بە پارێزگای ئورفە لە باكووری كوردستان لەدایكبووە و دواتر بووەتە پێشمەرگە لەناو ریزەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و بە هەڤاڵ سەلاح ناوبانگی دەركردووە.

لەدوای كودەتاكەی ساڵی 81 دەستگیركرا و لەرۆژی 22-10-1984 لەناو زینداندا شەهیدكرا.

PUKmedia   تایبەت

 

76576587.jpg

12/6/2019 14:29:00