گه‌رمیان .. دوو كچ بریندار ده‌بن

له‌دوو رووداوی هاتوچۆدا له‌سنوری كه‌لار ناوه‌ندی ئیداره‌ی گه‌رمیان دوو كچ بریندار ده‌بن.


مقه‌ده‌م عه‌لی جه‌مال قه‌دوری وته‌بێژی پۆلیسی گه‌رمیان رایگه‌یاندوه‌:"به‌یانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌مه له‌سه‌رشاقامی به‌رده‌سوور نێو بازاڕی كه‌لار ئۆتۆمبێلێك له‌جۆری جێب واز  له‌ كچه‌ خوێندكارێكی زانكۆی خانه‌قین ده‌دات  و  پاش گه‌یاندنی به‌به‌شی فریاكه‌وتنی شه‌هید هه‌ژار چاره‌سه‌ری پێویستی بۆكراوه‌و له‌ئیستادا له‌ژێرچاودێری پزیشكدایه‌.

 

رونیشكردوه‌ته‌وه‌:"له‌ڕوداوێكی هاوشێوه‌دا له‌گه‌ڕه‌كی سیروانی قه‌زای كه‌لار ئۆتۆمبێلێك له‌جۆری ئاڵتیما له‌ كچێك ده‌دات و پاش گه‌یاندو چاره‌سه‌ری پێویست له‌به‌شی فریاكه‌وتنی شه‌هیدهه‌ژار به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه‌ ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی سلێمانی كراوه‌


ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌:" شۆفێری هه‌ردوو ئۆتۆمبێله‌كه‌ به‌بڕیاری دادوه‌روبه‌پێی ماده‌ی 23ی هاتووچۆ به‌ندكراون.


PUKmedia تایبه‌ت 

12/6/2019 14:19:00