كۆڕی ناساندنی كتێبی به‌غدا- كوردستان به‌ڕێوه‌ده‌چێت

سه‌عات 4 ی پاشنیوه‌ڕۆی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ 16-6-2019 له‌ كافێ نێتی ئه‌منه‌سووره‌كه‌ كۆڕی ناساندن و واژۆكردنی كتێبی به‌غدا- كوردستان له‌ئاماده‌كردنی ته‌حسین ته‌ها چۆمانی به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

ئه‌م كتێبه‌ له‌سێ چاوپێكه‌وتن پێكهاتووه‌ كه‌ نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌نووس ته‌حسین ته‌ها چۆمانی له‌گه‌ڵ نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌نووس ستران عه‌بدوڵڵا ئه‌نجامیداوه‌.

ئه‌م كتێبه‌ له‌سێ چاوپێكه‌وتنی بڵاونه‌كراوه‌ پێكهاتووه‌ كه‌له‌گه‌ڵ ستران عه‌بدوڵڵا كراوه‌ كه‌ تێدا ستران عه‌بدوڵڵا ڕا و سه‌رنج و بۆچوونی خۆی باره‌ی كێشه‌ و پرسی كورد له‌ عیراق و وته‌نگژه‌ی حزبایه‌تی له‌ هه‌رێمی كوردستان ده‌خاته‌ڕوو.

PUKmedia

12/6/2019 13:55:00