براكه‌ی كیم جۆنگ ئون به‌ سیخوڕ ده‌رچوو

ڕۆژنامه‌یه‌كی ئه‌مریكی ئاشكرایكرد كه‌ به‌پێی زانیاريیه‌كانی، كیم جۆنگ نام كه‌ براگه‌وره‌ی كیم جۆنگ ئونی سه‌رۆكی كۆریای باكووره‌، سیخوڕی ئه‌مریكا بووه‌.

له‌باره‌یه‌وه‌ ڕۆژنامه‌ی وال ستریت ژۆرناڵ بڵاویكردۆته‌وه‌  كیم جۆنگ نام برا گه‌وره‌ی سه‌رۆكی ئێستای كۆریای باكوور له‌گه‌ڵ ده‌زگای هەواڵگری ئه‌مریكا په‌یوه‌ندی هه‌بووه‌ و سیخوڕ بووه‌.

ڕۆژنامه‌كه‌ باسی له‌وه‌شكردووه‌ ساڵی 2017 كه‌ كیم جۆنگ نام سه‌ردانی مالیزیای كردووه‌ ویستوویه‌تی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكییه‌كان كۆببێته‌وه‌.

دواتر كیم كوژرا و ده‌نگۆی ئه‌وه‌ بڵاوكرایه‌وه‌ كه‌ له‌لایه‌ن براكه‌یه‌وه‌ كه‌ سه‌رۆكی كۆریایه‌ كوژراوه‌، به‌ڵام دواتر ئه‌و ده‌نگۆیه‌ ڕه‌تكرایه‌وه‌.


PUKmedia  سه‌رچاوه‌/ ئاژانسه‌كان

12/6/2019 12:06:00