پله‌كانی گه‌رما داده‌به‌زن

كه‌شناسی هه‌رێم پێشبینییه‌كانی كه‌شوهه‌وای بڵاوكرده‌وه‌ و رایگه‌یاند، پله‌كانی گه‌رما داده‌به‌زن.

له‌ دوو راگه‌یه‌نراوی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم، كه‌ وێنه‌كانیان ده‌ست PUKmedia كه‌وتووه‌ پێشبینییه‌كانی دوو رۆژی داهاتوو راگه‌یه‌نراوه‌، به‌پێی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ش، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 12-6-2019، ئاسمانی هه‌رێم ساماڵ و په‌ڵه‌ هه‌ور ده‌بێت.

هه‌ر به‌پێی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ش، سبه‌ینێ پێنجشه‌ممه‌ 13-6-2019، ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه‌ هه‌ور ده‌بێت و پله‌كانی گه‌رما داده‌به‌زن.

PUKmedia تایبه‌ت

ده‌قی راگه‌یه‌نراوه‌كان به‌وێنه‌...

6.png

7.png

12/6/2019 10:11:00