كۆنگره‌ی فیدراسیۆنی رۆژنامه‌نووسان ده‌ستپێده‌كات

وه‌فدێكی ساندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان به‌شداری كۆنگره‌ی (30) سییه‌مینی فیدراسۆنی نێوده‌وڵه‌تی رۆژنامه‌نووسان(IFJ) ده‌كات.

له‌ تونس كۆنگره‌ی (30)سییه‌ مینی فیدراسۆنی نێوده‌وڵه‌تی رۆژنامه‌نووسان(IFJ) ده‌ستی به‌ كاره‌كانی كرد له‌ شاری تونسی پایته‌خت، كه‌ كۆنگره‌كه‌ چوار رۆژ ده‌خایه‌نێت له‌ رۆژانی 11-14/6/2019 به‌ دروشمی(له‌ پێناو میدیایه‌كی ئازاد دا)، له‌و كۆنگره‌یه‌ 259 ئه‌ندام، له‌ 140 وڵات كه‌ نوێنه‌ری 187 سه‌ندیكا، كه‌ به‌ هه‌موویان نوێنه‌رایه‌تی 600 هه‌زار رۆژنامه‌نووس ده‌كه‌ن، له‌و كۆنگره‌یه‌ سه‌رۆكێكی تازه‌ و ئه‌ندامانی لیژنه‌ی ته‌نفیزی بۆ چوار ساڵی داهاتوو هه‌ڵده‌بژێردرێن.

وه‌فدی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان، ئازاد حه‌مه‌ده‌مین نه‌قیبی رۆژنامه‌نووسان و ئه‌نوه‌ر حسین جێگری نه‌قیب، دكتۆره‌ نه‌زاكه‌ت حوسێن سه‌رۆكی لیژنه‌ی داكۆكی نوێنه‌رایه‌تی رۆژنامه‌نووسانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن.

 PUKmedia تایبه‌ت

5.jpg

12/6/2019 09:15:00