بڕێكی زۆر پاككەرەوە لەناو دەبرێت

بەهۆی بەسەرچوونی ماوەكەیانەوه،‌ لیژنە هاوبەشەكانی قایمقامیەتی سلێمانی بڕێكی زۆر ماددەی پاككەرەوە لەناودەبەن.

لەئەنجامی سەردانی لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمایینەوە بۆ دوكان و بازاڕ و شوێنە گشتییەكان، دەست بەسەر بڕێكی زۆر ماددەی پاككەرەوەی جۆراوجۆردا گیراوە كە بەهۆی ‌بەسەرچوونی ماوەكەیانەوەخراپ بوون و شیاوی بەكارهێنان نین.

دەربارەی بڕ و جۆری ئەو پاككەرەوانەی لەلایەن لیژنەی سێی سەربە لیژنەهاوبەشەكانەوە دەستی بەسەردا گیراوه لە راپۆرتی رۆژانەكەیاندا هاتووەكه؛‌‌‌ 200 پارچە‌یە و جۆرەكانیشیان لە شامپۆ، زاهی قاپ شتن، سابوون و فاست پێكهاتووە.

بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی سەرجەم ئەو ماددانە لەلایەن لیژنەی لەناوبردنەوە لەناودەبرێت، لەكاتی بازاڕكردن و ‌ كڕینی ئەو پێداویستیانەی رۆژانە بەكاری دەهێنن، بەوردی سەرنجی مێژووی دروستكردن و بەسەرچوونی كاڵاوشمەكەكان بدە و لەكاتی هەبوونی كاڵای ماوه ‌بەسەرچوودا لیژنە هاوبەشەكانی لێ ئاگادار بكەرەوە.

لیژنەی سێ، یەكێكە لە لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی، رۆژانە سەردانی بازاڕ و دوكان و شوێنە گشتیەكان دەكات و رێنمایی پێویست بە خاوەن شوێنەكان دەدات و لە هەبوونی سەرپێچی ئاگاداریان دەكاتەوە پابەندی مەرج و رێنماییەكانی كاركردن ببنەوە، لە دوبارەكردنەوەیدا شوێنەكە و خاوەنەكەی روبەروی رێكاری یاسایی دەكاتەوە.


PUKmedia  تایبەت

11/6/2019 15:27:00