واشنتۆن پۆست: داعش له‌پشت سوتاندنی ده‌غڵودانی جوتیارانه‌وه‌یه‌

به‌پێی راپۆرته‌ رۆژنامه‌وانییه‌كان، تیرۆرستانی داعش به‌رپرسیارن له‌ سووتاندنی ده‌غلودانی جوتیارانی عیراق.

رۆژنامه‌ی واشنتۆن پۆستی ئه‌مریكی له‌ راپۆرتێكدا بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، ئه‌و رووداوی ئاگركه‌وتنه‌وانه‌ی له‌ كێڵگه‌ كشتوكاڵییه‌كانی عیراقدا رووده‌ده‌ن، ھه‌وڵێكی داعشه‌ بۆ ئه‌وه‌ی گونده‌كانی عیراق له‌ ره‌وشێكی ناسه‌قامگیردا بمێننه‌وه‌و بكرێنه‌ ناوچه‌یه‌ك كه‌ گونجاو بێت بۆ كاری رێكخراوه‌كه‌.

ھاوكات ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ كراوه‌، سه‌رباری ئه‌وه‌ی داعش به‌رپرسیاره‌ له‌ زۆرێك له‌ رووداوه‌كانی ئاگركه‌وتنه‌وه‌ له‌ كێڵگه‌ كشتوكاڵییه‌كانی عیراقدا، به‌ڵام ھه‌ندێك لایه‌نیش ئه‌و ھه‌له‌یان قۆستووه‌ته‌وه‌و له‌و رێیه‌وه‌ ھه‌وڵی به‌دیھێنانی ئامانجه‌كانیان ده‌ده‌ن.

PUKmedia ئاژانسه‌كان

11/6/2019 14:56:00