كۆبوونه‌وه‌ی نوێنه‌ران ده‌ستیپێكرد

كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق، بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر چه‌ند پڕۆژه‌ یاسایه‌ك ده‌ستیپێكرد.

حه‌سه‌ن ئاڵی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له‌سه‌ر فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ئه‌مڕۆ 11-6-2019، به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بۆ تاوتوێكردنی چه‌ند پڕۆژه‌ یاسایه‌ك ده‌ستیپێكرد. 

راشیگه‌یاند: به‌پێی به‌رنامه‌ی كار له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆدا گفتوگۆ له‌سه‌ر چه‌ند پڕۆژه‌ یاسایه‌ك ده‌كرێت، گرنگترینیان یاسای چاپه‌مه‌نی و هه‌مواری یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان و قه‌زاو ناحییه‌كان، وتیشی: هه‌رله‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا تاوتوێی پڕۆژه‌ یاسای دادگای نێوده‌وڵه‌تی و پڕۆژه‌ یاسای مافی شه‌هیدان ده‌كرێت.

ئاڵی ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، دانیشتنه‌كه‌ به‌سه‌رۆكایه‌تی محه‌مه‌د حه‌لبوسی و ئاماده‌بوونی 220 په‌رله‌مانتار به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

PUKmedia تایبه‌ت

11/6/2019 14:48:00