بۆرییه‌كی نه‌وت له‌ كه‌ركوك گڕی گرت

بۆرییه‌كی نه‌وت له‌ رێگای سه‌ره‌كی كه‌ركوك-سلێمانی گڕی گرت.

په‌یامنێرمان له‌ كه‌ركوك پێی راگه‌یاندین، كه‌مێك پێش ئێستا بۆرییه‌كی نه‌وت له‌ رێگای سه‌ره‌كی كه‌ركوك-سلێمانی، كه‌ ناسراوه‌ به‌ شه‌قامی حه‌ولی گڕی گرت و له‌ئێستاشدا تیمه‌كانی به‌رگری شارستانی گه‌یشتوونه‌ته‌ شوێنی رووداوه‌كه‌ و سه‌رقاڵی كۆنترۆڵكردنی ئاگره‌كه‌ن.

وتیشی: له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانه‌وه‌ رێگری كراوه‌ له‌وه‌ی ده‌زگاكانی راگه‌یاندن رووماڵی رووداوه‌كه‌ بكه‌ن.

به‌پێی زانیارییه‌كانی په‌یامنێرمان، تا ئێستا هۆكاری ئاگر كه‌وتنه‌وه‌كه‌ نه‌زانراوه‌.

PUKmedia ژ.م

11/6/2019 10:33:00