‎كۆسرەت ڕەسول عەلی پێشوازی لە سەرۆك كۆماری عێراق كرد

‎ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە ١٠/٦/٢٠١٩ لەشاری هەولێر، كۆسرەت ڕەسول عەلی پێشوازیكرد لە د. بەرهەم ئەحمەد ساڵح سەرۆك كۆماری عێراق.

‎لە دیدارێكدا كە قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و دەرباز كۆسرەت ڕەسول وەزیری ئاوەدانكردنەوەو نیشتەجێكردن ئامادەی بوون، گفتوگۆكرا لەبارەی دۆخی عێراق و ڕۆڵ و پێگەی یەكێتی لە گۆڕانكارییەكانی ناوچەكە

‎پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و قۆناغەكانی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەشێكی تری گفتوگۆكان بوو.

‎پرسی كەركووك وناوچە كوردستانییەكان تەوەرێكی تری گفتوگۆكان بوو، هاوكاتی جەخت كردنەوە لە ئاساییكردنەوەی دۆخەكە، جێگری سكرتێری گشتی و سەرۆك كۆماری عێراق هاوڕابوون كە لە چوارچێوەی دەستوور و بەگفتوگۆو لێكتێگەیشتن كێشەكان چارەسەر بكرێن.


PUKmedia تایبەت

 

11.jpg

10/6/2019 20:09:00