ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك كۆده‌بێته‌وه‌

بڕیاره‌ سبه‌ینێ سێشه‌ممه‌ 11-6-2019، ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك بۆ تاوتوێكردنی دوو ته‌وه‌ر كۆببێته‌وه‌.

به‌پێی زانیارییه‌كانی PUKmedia كۆبوونه‌وه‌كه‌ سه‌عات 10ی به‌یانی ده‌ستپێده‌كات و به‌پێی كارنامه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌، پلانی گواستنه‌وه‌ی له‌ 50%ی بودجه‌ی ته‌رخانكراوی پترۆدۆلار په‌سه‌ند بكرێت، هه‌روه‌ها بڕیاره‌ گفتوگۆ له‌باره‌ی پلانی پڕۆژه‌كانی ساڵی 2019 بكرێت، به‌پێی ھه‌ردوو بودجه‌ی په‌ره‌پێدانی ھه‌رێمه‌كان و بودجه‌ی پترۆدۆلار.

PUKmedia تایبه‌ت

10/6/2019 15:06:00