چۆڵى قوڵفه‌

چۆڵى قوڵفه‌

× وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا ئیسپاتى كرد شه‌هاده‌ و شعور یه‌ك شتن.
× زۆر ناخۆشه‌ موزیع بیت و نه‌توانى به‌ به‌عزه‌ میوانێك بڵێ ى كه‌رانباوگاو.
× مودیره‌كه‌مان له‌و فورسه‌یه‌ ئه‌چێ كه‌ دواى ئه‌وه‌ ئیمتیحانى فیزیاتان هه‌یه‌.
× به‌ مردنى هه‌موو باپیرێك كۆمه‌ڵێ وشه‌ى ره‌سه‌ن له‌ قاموسه‌كه‌مان كه‌م ده‌بێته‌وه‌.
× شه‌رتى رۆشنبیرى:
جاران؛ كافكا بخوێنیته‌وه‌.
ئێستا؛ به‌ چله‌ى هاوین هێله‌ك له‌به‌ر بكه‌یت.
× ئه‌و قه‌ڵه‌مه‌ى كه‌ ئه‌تنووسێ ئه‌شتوانێ خه‌تێكى راست و چه‌پت پیابێنێ.
× دڵى چیم به‌ مرۆڤ خۆش بێ؟ بیست و چوار ملیۆن ئینسان باوه‌ڕیان وایه‌ كیم جۆن ئون گوو ناكات.
× وه‌زعى ناوچه‌كه‌ به‌ تڕ به‌نگه‌ و ره‌فاقه‌تى ئه‌م زه‌مانه‌ش به‌ فاست لینكێك.
× مه‌سئوله‌كانمان وه‌كو حه‌رفى ئه‌ڵمانى وان، پێنج شه‌شێكیان ئه‌چنه‌ پاڵ یه‌كترى كه‌چى ده‌نگ مه‌عنا نیانه‌.
× هه‌قایه‌تى مێش؛ بۆ ئه‌وه‌ى ده‌وڵه‌مه‌ند بیت پێویسته‌ مه‌سئولێكت له‌ پشت بێ، بۆ ئه‌وه‌ى مه‌سئولێكت له‌ پشت بێ پێویسته‌ ده‌وڵه‌مه‌ند بیت.
× ئه‌م گه‌رمایه‌ به‌س وتارێكى مامۆستا عه‌لى كه‌ڵه‌كى كه‌مه‌.
× ئه‌گه‌ر غه‌ڵه‌تێك راستێكى بخواردایه‌، حیزبه‌كان ئه‌بوون به‌ چۆڵى قوڵفه‌.

10/6/2019 14:44:00